گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ هەور دەبێت و سبەى باران دەبارێت

2019.12.01 - 11:24
کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ هەور دەبێت و سبەى باران دەبارێت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت و سبەى ئەگەرى باران بارین زۆرە. , بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ى کانونى یەکەمى 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 8 بۆ 19 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرماش لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار دەکرێت و و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ ئاسمانى زۆربەى شارەکانى هەرێم نیمچەهەور و دواتر هەورى تەواو دەبێت. , هەروەها بۆ سبەی دووشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی بەخۆیانەوە دەبینن و نزم دەبنەوە، پێشبینى ئەوەشکراوە سبەى باران بارین دەستپێبکات. , پێشبینییەکانى کەشوهەوا: