گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى کارەبا بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای بەردەوام بەڵام چەند شوێنێک ناگرێتەوە

2019.12.01 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى کارەبا بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای بەردەوام بەڵام چەند شوێنێک ناگرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى کارەبا بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای ئەو شوێنانەى کە کارەبای بەردەوامی حکومییان هەیە لە هەرێمی کوردستان بەڵام چەند شوێنێکی ڕیزپەڕ کردووە. . لە نوسراوێکی وەزارەتى کارەبا کە واژۆی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی لەسەرە و ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی 2019 دەرچووە دەڵیت، "بڕیارەکە نەخۆشخانە حکومییەکان، پڕۆژەکانى ئاو، فڕۆکەخانەکان، بانکی ناوەندی هەرێم، فەرمانگەی پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، گرتووخانەکان و کۆمەڵگەى خاڵە سنورییەکان" ناگرێتەوە. . دەشڵێت، "بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی سەرجەم شارەکان بەرپرس دەبن لە هەبوونی هەر کارەبایەکی بەردەوام لە شوێنەکانى تر و دەبێت بە زووترین کات کارەبای بەردەوامیان ببڕێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بڕیارەکە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەى کارەبایە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتیاندا."