کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له ئوسترالیا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ، كامێراى ئاشكراكردنى به‌كارهێنانى مۆبایل لەلایەن شۆفێرانەوە، به‌كارده‌هێندرێت. , زۆربوونى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ، مه‌ترسى له‌سه‌ر گیانى هاوڵاتییان دروستكردووه، بەشێک لە کاربەدەستانى هاتوچۆش، به‌كارهێنانى مۆبایل له‌كاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبیل‌دا بە هۆکارێکى ڕوداوەکان دەزانن، بۆ ئەو مەبەستەش كامێراى هاتوچۆى تایبەت بە چاودێریکردنى بەکارهێنانى مۆبایل له‌ویلایه‌تى ساوس وێلزى ئوسترالیا خراوەتە کار. , دامه‌زراوه‌ى هاتوچۆى ویلایهتهكەش ڕایگه‌یاندووە، كامێراكانى ئاشكراكردن و چاودێریكردنى مۆبایل له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كاندا، بە درێژایی 24 كاتژمێر كارده‌كه‌ن، گه‌ر كه‌شوهه‌واش هه‌ر گۆڕانێكى به‌سه‌ردابێت ئه‌وان له‌كارى خۆیان به‌رده‌وامن و به‌كارهێنانى مۆبایل له‌لایه‌ن شۆفێره‌كانه‌وه ئاشكراده‌كه‌ن. , دامه‌زراوه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئەو ویلایەتەى ئوسترالیا باسیله‌وه‌شكردووه، چاودێرى زیره‌كى ده‌ستكرد بۆ گه‌ڕانه‌وه و پێداچوونەوەى گرته‌ى ڤیدیۆیى و وێنه‌كان به‌كارده‌هێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و جوڵانهى كه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ئه‌نجامده‌درێن له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه. , به‌رپرسێكى باڵاى پۆلیسى ویلایه‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌و سیستمه بۆ گۆڕینى ڕه‌فتار و ڕ‌ۆشنبیرى شۆفێرانە". , به‌پێى یاساى هاتوچۆى ئوسترالیا، گوێگرتن له نامه‌ى ده‌نگى ڕێگه‌ى پێدراوه له‌كاتى لێخۆڕینى ئۆتۆمبیل‌دا، ئه‌ویش به‌پێى چه‌ند مه‌رجێك كه ده‌بێت شۆفێر پێوه‌ى پابه‌ند بێت. , هەروەها به‌پێى یاساکەش، به‌كارهێنانى مۆبایل له‌كاتى لێخۆڕینى ئۆتۆمبیل‌دا، بۆ هه‌مووجۆره ته‌له‌فۆنێكى ڤیدیۆیى و به‌كارهێنانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گرته‌ى ڤیدیۆیى ڕێگەپێدراو نییە. , ,