گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتژمێرە دەستییەکەی قەزافی بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

2019.03.26 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
کاتژمێرە دەستییەکەی قەزافی بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

لە زیادکردنی کرسیتی بۆ کاتژمێرە دەستییە دەگمەنەکان کە لە وڵاتی دوبەی بەڕێوەچوو، کاتژمێرە دەستییەکەی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشوی لیبیا بە 193هەزار و 750 دۆلار فرۆشرا.

 

 

کاتژمێرەکەی قەزافی لە ساڵی 1979 لەسەر خواستی خۆی لە جۆری پاتریک فیلیپ لە ئاڵتونی عەیار 18 دروستکراوە، لە وڵاتی دوبەی و لە زیادکرنێکدا لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە کڕاوە.

 

بەر لە پرۆسەی زیادکردنەکە کاتژمێرە ئاڵتونییەکەی قەزافی بە 25 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام یەکێک لە بەشداربووەکان بە نرخی 193 هەزار و 750 دۆلار کاتژمێرەکەی کڕی، کە 675٪ زیاتر بوو لە نرخی پێشبینی کراو.

 

 

ڕوپۆشی ناوەوەی کاتژمێرەکە سەوزێکی پیرۆزەییە و بە زمانی عەرەبی تیایدا نوسراوە "لە پێویستیدا ئازادی هەیە" واژووی قەزافی خۆشی لەسەرێتی.

لە ساڵی 1978 و لە ئاهەنگی ڕۆژی کرێکاراندا قەزافی داوای دروستکردنی ئەو کاتژمێرەی کردووە، پاشان لە ساڵی 1979 بۆی دروستکراوە.