گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌ ده‌ستی خۆی دوا بزمار له‌ تابووتی خۆی نه‌دات

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ئەگەرى دواخستنى کۆنگرەى یەکێتى هۆشدارى دەدات

2019.12.01 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ئەگەرى  دواخستنى کۆنگرەى یەکێتى  هۆشدارى دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە درەنگانێکى شەوى ڕابردوودا، شاناز براهیم ئەحمەد، پەیامێکى لەبارەى کۆنگرەى یەکێتییەوە بڵاوکردەوە، ڕایگەیاندووە، "هیوادارم هیچ لایه‌نێك‌ به‌ رێگریكردن له‌ به‌ستنی كۆنگره‌، خۆی تووشی ڕق و غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نه‌كات". ,   شاناز ئیبراهێم ئەحمەد، درەنگانێکى شەوى ڕابردوو، لە پەیامێکیدا کە لە فەیسبووک بڵاویکردەوە ڕایگەیاند: "لەكاتێكدا كه‌ ته‌نیا شه‌ش ڕۆژ ماوه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌، ده‌بیستین و ده‌بینین كه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ لیژان داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌..!!، ده‌وترێت كێشه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌می ژماره‌ی به‌شداربووانی ڕێكخستنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه،‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی ده‌ترسم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ژماره‌ نه‌بێت به‌ڵكو هه‌ر هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ بێت كه‌ شه‌ش ساڵه‌ ڕێگره‌ له‌ به‌ستنی كۆنگره‌..!!". , لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەوەشى خستوەتەڕو: "ده‌زانم كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا نادادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ حزبی شه‌هیدانمان و هه‌ر ئه‌وه‌ش‌ له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه‌وه‌ى تا ئه‌ندامێكی ئاسایی له‌ یه‌كێتی نیگه‌ران و بێ ئومێد كرد و بڕیاره‌ له‌ مێژ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی كۆنگره‌ بوو، كه‌ هه‌مدیس هیوایه‌كی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هه‌مووان بۆیه‌ دواخستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ ئه‌مجاره‌ به‌ نادادپه‌روه‌ری له‌قه‌له‌م نادرێت به‌ ڵكو له‌ مێژودا به‌ خیانه‌ت و تاوان ده‌ناسێنرێت!!". , "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ئومێدێكی زۆرم به‌و لیژنه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ لابدات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا خه‌م دایگرتوم، خه‌م له‌ دووباره‌ دواخستنی كۆنگره‌ و له‌ نائومیدكردن و سارد كردنه‌وه‌ی جۆش و خڕۆشی یه‌كێتییه‌كان، خه‌م له‌ بێ وه‌فایی به‌رامبه‌ر به‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌سته‌ی برینداری شه‌هیدانی زیندوو و زیندانیانی سیاسی و ئاواتی پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و دڵی پڕ له‌ ئازاری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و خه‌ونی گه‌نجان و دڵی پر ئومێدی ژنان و به‌ڵێنیه‌كانی سه‌رمه‌زاری مام و چاوه‌ چاوه‌ڕوانه‌كانی داده‌ی گه‌وره‌مان و خه‌م له‌ دووباره‌ یاری كردن به‌ هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی "، وەک شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسیوێتى. , لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، ڕایگەیاند، هیوادارە هیچ لایه‌نێك‌ به‌ ڕێگریكردن له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ "خۆی تووشی ڕق و غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نه‌كات و به‌ده‌ستی خۆی دوا بزمار له‌ تابووتی خۆی نه‌دات". , ,