کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکوەزیرانى عێراق هیچ کێشەیەک بۆ رێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا دروست نابێت و لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەکۆى دەنگ بڕگەکانى یاساى بودجەى 2020ى عێراق جێگیرکراوە. . شیروان میرزا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" پێش ئەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی خۆی پێشکەش بکات، بەکۆی دەنگ بڕگەکانی بودجەی گشتی عێراقی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا جێگیرکردووە". . وتیشی، سەرۆکوەزیران هەردوو وەزیری دارایی و پلاندانانی عێراقی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوونی وردەکارییەکان و تەواوکردنی پڕۆژە یاساکە. . بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە کوردە رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدایە کە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر داوە پێش ئەوەی حکومەتەکە ببێت بە حکومەتێکی کاربەڕێکەر، بەو پێیەش لە ڕووی یاساییەوە ڕێککەوتنەکە هیچ گرفتێکی نییە و هەڵناوەشێنرێتەوە. . شیروان میرزا، ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لە م هەفتەیەدا ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاساکە تەواو بکات و ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقی بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت. .