گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە؛ ئامارى بەرخۆدان و چالاکییەکانى 24 کاتژمێرى رابردووى شەڕڤانانى بڵاوکردەوە

2019.11.30 - 19:20
هەسەدە؛ ئامارى بەرخۆدان و چالاکییەکانى 24 کاتژمێرى رابردووى شەڕڤانانى بڵاوکردەوە
ناس کورد – هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى لەبارەى ئامارى بەرخۆدان و چالاکییەکانى 24 کاتژمێرى رابردووى شەڕڤانەکانى دژى داگیرکارى تورکیا و میلیشیاکانى ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە. . لە راگەیەندراوەکەى هەسەدە، ئاماژە بەوە کراوە "سوپای داگیرکەری تورکیا و چەکدارەکانی، سەرەڕای هێرشەکان، چالاکییە سیخوڕییەکانیان لە سەرتاسەری بەرەکان بەردەوامە و لە دەوروبەری گوندی ئەبو ڕەسەن، بە چەکی قورس و پشتیوانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، درێژە بە هێرشەکانی دەدات،  هەروەها لە گوندی تەل محەمەد و تەل وەرد هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە مەدەنییەکان و سەنگەری شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی سریانی". . ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، روونیکردەوە: "سوپای تورکیا و چەکدارەکانی، گوندەکانی عەین عیسا و قزەلییان بە شێوەیەکی چڕ تۆپباران کردووە و چەندین ناوچەی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هەروەها گوندەکانی زنوبیە و کۆڕک بە تانک و تۆپ، تۆپباران کراون و زیانی ماددی بە خەڵکی مەدەنی گەیشتووە". . لە ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدە روونکراوەتەوە :"لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو هەڤاڵمان شەهید بوون و دوو هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بووە". .