گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق بڵاوکردوە

2019.11.30 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی پەیامێکی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق بڵاوکردوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبارەى دۆخى ئێستاى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەى توندوتیژییە بەردەوامەکان و کوشتنى خەڵکى بێگوناحى کرد. . مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد "بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەمدواییە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكەى ئێستای عێراق هەبێت". . لەراگەیەندراوەکەدا بارزانى روونیکردەوە، لە هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق ڕەچاوبكرێت و هەر گۆڕانێك دەبێ بە گوێرەی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. . داواشى کرد "ڕێگە لە ڕوخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شوم بگیرێت". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناحى لە عێراق کردووە. . راگەیەندراوەکە دواى زیاتر لە مانگێک لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانى هاووڵاتیانى شارى بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراق دێت و هاوکاتیشە لەگەڵ راگەیەندراوێکى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ئاماژەدان بەوەى کە نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى بەشێوەیەکى فەرمى رادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق دەکات. .