گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار زیندانیکراوی کورد خۆیانکوشتووە

کوردانی باکوور فشارەکانیان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان چڕ دەکەنەوە

2019.03.26 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
کوردانی باکوور فشارەکانیان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان چڕ دەکەنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

چالاکوانێکی کورد لە زیندانەکانی تورکیا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هەدەپەش ئاشکرایکردووە کە ئەوە چوارەم کوردە لە زیندانەکانی تورکیا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو فشارانەیە کە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەکەکە دەگیرێتەبەر.

 

میدیا چنار ئەو گەنجەی بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە دەستگیرکرابوو، دوێنێ دووشەممە لە زیندانی ماردین لە باکووری کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

خۆکوشتنی میدیا چنار چوارەم ڕووداوی لەو جۆرەیە، کە پێش ئەو لەماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا چوار زیندانی سیاسیی کورد لە بەندینخانەکانی تورکیادا خۆیانکوشتووە. هاوکات کەسێکی دیکەش لە ئەڵمانیا کە مانی لەخواردن گرتبوو، بەهەمان شێوە خۆکوژیی کرد.

خۆکوشتنی ئەو زیندانییە سیاسیانە بەهۆی دەربڕینی ناڕەزاییانە دژ بەو گۆشەگیرییەی سەپێندراوە بەسەر عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندانی ئیمرالی لە تورکیا.

لەو بارەیەوە دوێنێ کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە زیندانیانی سیاسیی کرد کە خۆیان بەدووربگرن لە کاری خۆکوژیی، بەڵکو فشارەکانیان بەشێوەی گروپ و ڕێکخراو بێت. بەرپرسانی باڵای هەدەپەش هەمان داوایان ئاڕاستەی زیندانییە سیاسییەکان کرد.

 

 

عەبدوڵا ئۆجەلان زیاد لە 20 ساڵە بەندکراوە و لە ئێستادا گۆشەگیرییەکەی توندی بەسەردا سەپێندراوە، هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵ ڕێگە بە دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان درا لەگەڵ برایەكیدا، بەڵام هێشتا ڕێگە بە پارێزەرەکانی نادرێت چاویان پێی بکەوێت.

پێش دیدارەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان و محەمەدی برای لەمساڵدا، دوایین چاوپێكەوتنی نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و خانەوانەدەكەی دەگەڕایەوە بۆ 11ی ئەیلولی 2016، هەروەها لە 27ی تەمووزی 2011ـەوە، ڕێگە بە دیداری ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرانی نادرێت.

بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە، لە ئێستادا شەپۆلێکی فراوانی مانگرتن لە زیندانەکانی تورکیا و شارەکانی دیکەی کوردستان و ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا لەیلا گوڤەنی پەرلەمانتاری هەدەپە هەیە کە نزیکەی 140 ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە.