گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى عەبدولمەهدى: بەتۆمەتى گەندەڵى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسى باڵا دەردەکرێت

2019.11.30 - 11:14
نوسینگەى عەبدولمەهدى: بەتۆمەتى گەندەڵى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسى باڵا دەردەکرێت
ناس کورد- وتەبێژى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، فەرمانى نوێی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک ژمارەیەک بەرپرسى باڵا دەردەکرێت کە تۆمەتبارن بە گەندەڵى. . سەعد حەدیسى بە ئاژانسى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە "دادگایەکى تایبەتمەند هەیە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە گەندەڵى، کە بەهەماهەنگى لەنێوان دەسەڵاتى دادوەرى و جێبەجێکردنى پێکهێنراوە". . وتیشى "دادگا ژمارەیەک بڕیارى دەرکردووە و ئاڕاستەى دەستەکانى لێکۆڵینەوەى کردووە لە دادگاکانى تێهەڵچوونەوە، لەسەرجەم دادگاکانى عێراق، بۆ دەرکردنى بڕیارى دەستگیرکردن بۆ ئەو بەرپرسانە و دەستگرتن بەسەر موڵک و سامانەکانیاندا". . لەبارەى بەرپرسەکانەوە، حەدیسى باسى لەوەکردووە، بەرپرسەکان لە ئاستى وەزیر و پارێزگار و ئەندامانى پەرلەمان و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکاندان. . جەختیشیکردووەتەوە، کارکردن لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت و چەندین بڕیارى دیکە لە ڕۆژانى داهاتوودا دەردەکرێن. . ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاندبوو، بەم نزیکانە نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەى پەرلەمانى عێراق دەکات، وەک وەڵامێک بۆ داواکارى مەرجەعیەت و گەل.