کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى ده‌ڵێت، ئومێدیان هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێی پارتى و یه‌كێتى كۆتا كۆبوونه‌وه بێت له‌سه‌ر دابه‌شكارى پۆسته‌كانی كابینه‌ى نۆ، ئاشکراشی دەکات، "پارتى فرهجێگرى ڕه‌تده‌كاته‌وه".
نورى حه‌مه‌عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "ئومێدەوارین كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى شاندى دانوستانكارى یه‌كێتى و پارتى بێت و هه‌ردوولا بگه‌نه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه پێكه‌وه بڕیارمان له‌سه‌رى داوه و ڕهزامهندبین".
ده‌رباره‌ى دانانى دوو جێگر بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئەو سەرکردایەتییەی پارتی وتی: "دانانى دوو جێگر بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌سته به دانانى دوو جێگر بۆ پۆستى سه‌رۆكى حکومەت، چونكه ئه‌گه‌ر پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ببێت به دوو جێگر ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ش پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت دەبێت دوو جێگرى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش نابێت و پارتى ئه‌و هه‌موو جێگره ڕه‌تده‌كاته‌وه".
لە بارەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمەوە، نورى حه‌مه‌عه‌لى دەڵێت: "پاش واژۆكردنى دابه‌شكارى پۆسته‌كانى یه‌كێتى، ده‌بێت په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه و سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان ده‌ستاوده‌ست بكرێت و كاندیدى یه‌كێتى بۆ ئه‌و پۆسته پێشكه‌ش بكرێت، دواتر هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكرێت و سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت، كه ڕێكکه‌وتن بكرێت ئه‌وه ڕێكارانه له كه‌مترین كاتدا ته‌واو ده‌بێت".
دوایین کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە پیرمام و لە بەرواری 24/3/2019 بوو، پاش کۆبوونەوەکە هەردوولا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، بڕیاریانداوە کۆبوونەوەکانیان بەردەوامبێت.