کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ژماره‌ى منداڵه‌كانى ئاشكرا ناكات و ده‌ڵێت نایانخاته به‌رده‌م چاوى كامێرا‌كان. . بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه شێوازى ژیانى سه‌رنج ڕاكێشه به‌لاى میدیاكانه‌وه ڕایگه‌یاندووه "منداڵه‌كانم زۆر خۆشده‌وێت به‌ڵام به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناكه‌ن، ناشمه‌وێت هیچ كۆمێنیتێكى له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌م و منداڵه‌كانم بخه‌مه به‌رچاوان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا". . له‌وه‌ڵامى پرسیارى ئەوەى منداڵى زیاتر ده‌خاته‌وه، جۆنسۆن كه ئێستا ته‌مه‌نى 55 ساڵه ده‌ڵێت، ئه‌و له‌ئێستادا لهئۆفێسیكى حكومه‌ته‌كه‌یدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و دواى جیابونه‌وه‌ى له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ساڵى ڕابردودا، ناشیه‌وێت له‌و باره‌وه هیچ قسه‌یه‌كى تر بكات. . سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 31ى كانوونى دووه‌م پارتى پارێزگاران سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت ئه‌وا دواى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ریتانیا له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه.