گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌ریتانیا؛ ژنانى كۆمپانیاكانى جوانكارى به‌ده‌ست گێچه‌ڵپێكردنى سێكسیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

2019.11.29 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
به‌ریتانیا؛ ژنانى كۆمپانیاكانى جوانكارى به‌ده‌ست گێچه‌ڵپێكردنى سێكسیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- به‌هۆى مامه‌ڵه‌ى توند و جوێندان و سوكایه‌تى پێكردن و ده‌ركردنى زۆره‌ملێى ژنان له‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ئارایشت و جوانكارى له‌به‌ریتانیا، ئه‌نجومه‌نى ئارایشتى ئەو وڵاتە داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له‌و بابەتە دەکات. . بەگوێرەى ڕاپۆرتێكى بنكۆڵكاری كه‌ تۆڕى هه‌واڵى (بى بى سى) ئه‌نجامیداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ چه‌ندین ژنى كارمه‌ندى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى خراپى مامه‌ڵه‌ى به‌رپرسانى كارگێڕى كۆمپانیاكان و ڕووبه‌ڕووى مامه‌ڵه‌ى توند و جوێندان و سوكایه‌تى بوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان به‌زۆره‌ ملێ له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌. . سارا كه‌ كارى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى ئارایشت و جوانكارى ژناندا كردووه‌ به‌ (بى بى سى) وتووه‌، ژنى بینیوه‌ له‌ناو ئه‌و كۆمپانیایه‌دا گریاوه‌ و كه‌شوهه‌واى شوێنه‌كه‌ بێزارو و پڕ له‌توندوتیژى بووه‌ و خواستویانه‌ ئه‌و شوێنانه‌ به‌جێبهڵن. . سارا‌ پۆستێكى باڵاى له‌ كارگێڕى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى بوارى ئارایشت و جوانكاریدا هه‌بووه‌. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، سه‌رۆكى كۆمپانیاكه‌یان مامه‌ڵه‌ى خۆش نه‌بووه‌ و جوێنى داوه‌ له‌پشتى ئه‌وانیشه‌وه‌ داواى له‌ كڕیاره‌كان كردووه‌ زانیارییه‌ تایبه‌تى و نهێنى كارمه‌نده‌ ژنه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه‌. _109916359_gettyimages-463709716.jpg . سارا باسى له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ سه‌رۆكى كۆمپانیاكه‌ كاره‌كانى سنوردار كردووه‌ و ته‌نگه‌تاوى كردووه‌ دواتر ناچار بووه‌ ده‌ستله‌كاره‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت. . (بى بى سى) باسى له‌وەش كردووه‌، قسه‌ى له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 20 كارمه‌ندى ئه‌و كۆمپانیایه‌دا كردووه‌ كه‌ له‌نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌كانى تێدا بووه‌ هه‌موویان قوربانى جوێندان و سوكایه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى به‌رپرسانى ئه‌و كۆمپانیایه‌ن. . زۆربه‌یان هه‌ستیان به‌دڵته‌نگى و خه‌مۆكى و نیگه‌رانى ده‌كه‌ن و به‌و هۆیانه‌شه‌وه‌ زۆر جار بیریان له ‌خۆكوشتن كردووه‌ته‌وه‌. به‌و ئاژانسه‌شیان وتوه‌، له‌ترسى ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌یان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه‌. . ژماره‌یه‌ك له‌و كارمه‌ندانه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌پێى ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كاندا نابێت ئه‌و زانیاریانه‌ ببەنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ندێكیش له‌وانه‌ى كه‌ سوكایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت زۆرجار به‌پێدانى پاره‌ بێده‌نگ ده‌كرێن. . گه‌رچى سارا و چه‌ند كارمه‌ندێكى تر ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌یان واژۆ كردووه‌ به‌ڵام ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكى گوێى له‌چیرۆكه‌كه‌یان بێت بێ ئه‌وه‌ى شوناسی ته‌واویان ئاشكرا بكه‌ن. . نیكۆل كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیایه‌كى ناسراوى بوارى ئارایشت و جوانكارى ژنانه‌ ده‌ڵێت "دواى ئه‌وه‌ى به ‌به‌ڕێوەبەر‌ى وتووه‌ كه‌ سكى هه‌یه‌ ئیتر بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كراوه‌ و هیچ زانیاریه‌كیشیان پێنه‌داوه‌ و له‌نامه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانیش بێ به‌شیان كردووه‌ دواى 10 هه‌فته‌ له‌مۆڵه‌تى دایكایه‌تى كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ پێیوتراوه‌ ئیتر له‌وێ جێگاى نابێته‌وه‌. . نیكۆل باسى له‌وه‌ش كردووه‌، سه‌ره‌تا قه‌ناعه‌تى به‌و ده‌ركردنه‌ى هێناوه‌ و پێیوابووه‌ ئه‌و كه‌سێكى باش نیه و‌ دواتریش به‌و هۆیه‌وه‌ توشى خه‌مۆكى بووه‌ و چه‌ند جارێك له‌نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى خه‌وێنراوه‌. . نیكۆل ده‌شڵێت دواتر بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌نها ئه‌و نیه‌ به‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه‌ به‌ڵكو چه‌ندین كارمه‌ندى ترى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ هه‌مان چاره‌نووسیان به‌سه‌ر هاتووه‌. _109760001_beauty7.jpg . لاى خۆشیه‌وه‌ پارێزه‌رێكى ناسراوى ئه‌و جۆره‌ كه‌یسانه‌ بە (بى بى سى) وتووه‌، سه‌دان جۆرى جیاوازیكردنى نێوان كارمه‌ندان و گێچه‌ڵپێكردنى سێكسی و سوكایه‌تیكردن به‌كارمه‌ندانى كۆمپانیاكانى بوارى ئارایشت و جوانكارى هه‌ن. . باسى له‌وه‌ش كردووه‌، له‌چه‌ند سكاڵایه‌كدا كه‌ دژى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ تۆمار كراوون بریكارى كردووه‌ و له‌ئێستاشدا ئه‌و جۆره‌ كۆمپانیایانه‌ پێده‌چێت سودیان له‌هه‌ڵه‌كانى ڕابردویان وه‌رگرتبێت به‌ڵام چاودێریكردن و به‌دواداچوونى وردتر له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته‌. .