گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەکى یاسایى روونکردنەوە دەدات

دواى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى حکومەتى عێراق چى لێدێت؟

2019.11.29 - 18:28
دواى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى حکومەتى عێراق چى لێدێت؟
ناس کورد- شارەزایەکی یاسایی عێراقی، ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، پێویست بە ڕەزامەندی پەرلەمان ناکات. ئاماژە بەوەش دەکات "دەبێت سەرۆککۆمار لە ماوەی 15ڕۆژدا کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە ڕاسپێرێت". . ئەمڕۆ ( هەینی، 29ى تشرینی دووەمی 2019) تاریق حەرب، شارەزای یاسایی عێراقی، ئاماژەى بەوە کرد "دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی حکومەتەکەی دەبێت بە حکومەتێکی کاربەڕێکەر". . ئەو شارەزا یاساییە ، ڕونیکردەوە "دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان نابێت و دەبێت سەرۆککۆمار لە ماوەی 15 ڕۆژدا کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە ڕاسپێرێت". . حەرب، روونیکردەوە "یاسای بودجەی گشتی ساڵی داهاتووی عێراق لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوکردندایە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، هەرکات تەواو بوو ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی هەموار بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە بودجە پەیوەستە بە بژێوی خەڵکەوە". . ئەو شارەزا یاساییەى عێراق ئەوەشی خستەڕوو "ئەرکی بەربژێرکردنی کەسێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە ئەستۆی گەورەترین هاوپەیمانییە لە ناو پەرلەمانی عێراقدا، کە هاوپەیمانی" سائرون"ە  کە لەئێستادا بە گەورەترین هاوپەیمانی ناو پەرلەمان هەژماردەکرێت، ئەوەش ئەگەر لە ماوەی داهاتوودا جوڵانەوە سیاسییەکان لە عێراقدا نەبێتە هۆکاری هاتنەکایەی هاوپەیمانییەکی دیکەی گەورەتر". . ئەمڕۆ (هەینی، 29ى تشرینی دووەمی، 2019)، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە نوسراوێکی فەرمیدا پێشکەش بە پەرلەمان دەکات". . راگەیەندراوەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوار لایەنى عێراقى داواى کۆبوونەوەیەکی بەپەلەى پەرلەمانیان کرد، هەروەها لەمیانەى وتارى هەینیدا پەیامێکى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق خوێنرایەوە کە داواى لە پەرلەمان کرد پێداچوونەوە بە بژاردەکانیدا بکات لەبارەى حکومەتەوە. .