کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى کەشناسی، ئەمڕۆ بەگشتى ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان. . ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ناوچە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى، ئەگەرى بەفر بارین هەیە.