کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – سوپای سوریا بەردەوامە لە چونە ناو ئەو شوێنانەی کە تورکیا دەیویست دەستى بەسەرداگبگرێت و فڕۆکەیەکى چاودێرى تورکیاشی خستەخوارەوە. . ئەمڕۆ هەینی، 29ی تشرینی دووەمی 2019ی ئاژانسی سانای سوری ڕایگەیاند، "لەبەیانی دوێنێ پێنجشەممەوە ئۆپراسیۆنێکی دیکەی سوپای حکومەتی سوریا دەستی پێکردوە بۆ چەند ناوچەیەکی چواردەوری حەسەکە کە تورکیا دەیەوێت داگیربکات و ئۆپراسیۆنەکە تا ئەمڕۆ هەینی بەردەوام بووە". . ئاماژەى بەوەشکردووە، سوپای حکومەتی سوریا چووەتە باکوری حەسەکە و چەند یەکەیەکی سەربازی لە گوندی کوزلیە و ئوم خەیر و تەل لەبن لە شارۆچکەی تەل تەمر بڵاوکردووەتەوە. https://www.youtube.com/watch?time_continue=41&v=arxd3cZSLu4&feature=emb_logo . بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانە لەو گوندانە لەکاتێکدایە کە هەرسێ گوندەکە ڕێگای سەرەکییان هەیە بۆ سەر ڕێگای نێودەوڵەتی (حەسەکە – حەلەب) و لەو ڕێگایەشەوە ئارامی بۆ ناوچەکە تەل تەمریش دابیندەبێت. . بەپێی ئاژانسەکە، پێکدادانێکی سەخت لەنێوان سوپای سوریا و سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانى ڕویداوە لە گوندی تەل لەبن و سوپای تورکیا ناچار بە پاشەکشەکردن کراوە. . سانا باسی لەوەشکردووە "لەگوندی حەمۆ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ و فڕۆکەیەکی چاودێری سوپای تورکیا سوڕاوەتەوە و لەلایەن سوپای سوریاوە خراوەتە خوارەوە".