گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگ کابوسێکی ناخۆش چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید دەکات

2019.11.28 - 22:14
لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگ کابوسێکی ناخۆش چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید دەکات
ناس کورد- قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کابوسێکی ناخۆش دەبێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو یانەیە ڕوبەڕوی یەکێک لە بەهێزترین یانەکان دەبێتەوە، کە یەکێکیان یۆڤانتۆسە و پێدەچێت ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام ئەمجارە لە دژی مەدرید. . دوای ئەوەی چارەنوسی کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یەکلابوویەوە و پاریس سانجێرمان پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەر کرد و ڕیاڵ مەدریدیش پلەی دووەم، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕکابەرێکی زۆر بەهێز لە قۆناغی داهاتوو چاوەڕوانی ڕیاڵ مەدرید دەکات. . یەکێک لەو یانانەی دەکرێت ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی ببێتەوە، یانە یۆڤانتۆسە، بەوپێیەی یۆڤانتۆس یەکەمی کۆمەڵەی چوارەمی مسۆگەر کردووە، کە ڕوودانی ئەو ئەگەرەش ڕوداوێکی مێژووی دروست دەکات، ئەویش گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام ئەمجارە لەو یاریگایە لە دژی ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات، کە پێشتر و لە ماوەی نۆ ساڵدا مێژوویەکی پرشنگداری لەو یاریگایە نوسییەوە. . یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکانی بەردەم ڕیاڵ مەدرید، ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بایرن میونشنە، کە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی مسۆگەر کردووە و بە سەرکردایەتی لیڤاندۆڤسکی ئاستێکی نایاب لە خولەکەدا پێشکەش دەکات و سەرجەم پێنج یارییەکەی ڕابردووی بردووەتەوە و 21 گۆڵی تۆمارکردووە، بۆیە ڕوبەڕوبوونەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسان نابێت. . هاوکات مانچستەرسیتی، یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمی مسۆگەر کردووە و یەکێکە لە ئەگەرەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، سیتی یەکێکە لە یانانەی ماوەی چەند ساڵێکە بە ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا لە خولی پریمەرلیگ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەئێستادا تینوی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانن. . هاوکات هەرچەندە، یانەی لیڤەرپوڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەر نەکردووە، بەڵام لە ئەگەری یەکەم بوونیدا ئەگەرێکی بەهێز دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید، کە هەڵگری نازناوەکەیە و لەئێستادا یەکێکە لە بەهێزترین یانەکانی جیهان. . هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی یانەی ئەیاکس ئەمستردام ئەگەرێکی دیکەیە بۆ تیپەکەی زیدان، کە ساڵی ڕابردوو ئەو یانەیەی لە قۆناغی شانزەدا کردە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە. . جگە لەو یانانە، هەریەک لە یانەکانی ناپۆلی بە سەرکردایەتی ئەنچێلۆتی و چێڵسی بە سەرکردایەتی فڕانک لامپارد و لایبزیگی ئەڵمانی سێ یانەی دیکەن کە لەنێو ئەگەرەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید دان. .