کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات بكوژانى ڕوداوه‌كه‌ى زیقار و نه‌جه‌ف به‌سزا بگه‌یه‌نرێن و حكومه‌تیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له‌برى حكومه‌تێكى نوێى سه‌ربه‌خۆ تا كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، دابمه‌زرێت. . لهڕاگهیهنراوێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادى، سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق ڕایگه‌یاند:"به‌توندى ئیدانه‌ى خوێنڕشتنى هاووڵاتیانى هه‌ژار ده‌كه‌ین له‌زیقار و سه‌رجه‌م شاره‌كانى تر‌ى عێراق و داواى به‌سزاگه‌یاندنى ئه‌وانه ده‌كه‌ین له‌و كاره‌دا به‌رپرسن". . عه‌بادى داواشى كرد، تاوانكارانى ڕوداوى كوشتنى خه‌ڵكى به‌سڕە ئاشکرابکرێن و حكومه‌تیش هه‌ڵوه‌شێته‌وه و له‌جێگه‌ى حكومه‌تێكى نوێى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێت تا كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێى ئازادى پێشوه‌خته كه به‌یاسایه‌كى نوێ و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنێكى دیكه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامده‌درێت. . ئه‌مڕۆ لهشارهكانى زیقار و ناسرییه‌ى خوارووى عێراق به‌هۆى ته‌قه‌ى ڕاسته‌وخۆى هێزه ئه‌منیه‌كان له‌خۆپیشانده‌ران ده‌یان خۆپیشانده‌ر له‌و شارانه‌دا كوژران. .