گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ڤاڵڤێردی واژو کرد

2019.11.28 - 17:15
ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ڤاڵڤێردی واژو کرد
ناس کورد- یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستێکی نوێ و خەیاڵی لەگەڵ ئەستێرەی لاوی یانەکەی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی واژوو کرد و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەرزکردەوە بۆ 750 ملیۆن دۆلار و گرێبەستەکەی مێسی تێپەڕاند. . ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەو ئاستە سەرسوڕهێنەرەی ڤاڵڤێردی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشکەشی دەکات، بەرپرسانی یانەی شاهانە بۆ پاراستنی ئەو ئەستێرە لاوە گرێبەستەکەیان تا ساڵی 2025 نوێکردەوە. . ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە ئاماژەی بەوەکرد، ڕیاڵ مەدرید بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ڤاڵڤێردی بۆ 750 ملیۆن دۆلار بەرزکردووەتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی یاریزانەکە لە چنگی یانەکانی دیکە بپارێزێت. . بەگوێرەی ئەوە گرێبەستەکەی ڤاڵڤێردی، گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە تێپەڕاند، کە بڕی هەڵوەشاندنەوەکەی 730 ملیۆن دۆلارە. . فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی، هەرچەندە تەمەنی تەنها 21 ساڵە، بەڵام لەم وەرزەدا لەژێر دەستی زیدانی ڕاهێنەر، ئاستێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پێشکەش دەکات و لە زۆرینەی یارییەکاندا وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێدەبەسترێت. .