ناس کورد-
ڕۆژنامه‌ى زه‌مانى توركى بڵاوى كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵى شههیرى توركى، عه‌بدوڵا گویل په‌یوه‌ندى به ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك كۆماره‌وه كردووه و پێده‌چێت كێشه‌كه بگاته چاره‌سه‌ر .
.
مانگى ڕابردوو خوڵق بانك هه‌ژمارى بانكى و سه‌رجه‌م موڵك و ماڵى ئه‌و زانكۆیه كه داود ئۆغڵۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى توركیا دامه‌زرێنه‌ریه‌تى بلۆك كرد و وه‌كو قه‌ره‌بووى ئه‌و پارانهشى كه وه‌كو به‌خشین له‌ساڵانى ڕابردوودا به‌و زانكۆیه‌ى دابوو قهدهغهشى خسته سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ى و دادگاى ئه‌سته‌نبۆڵیش پشتیوانى ئه‌و داوایه‌ى كرد.
.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، عه‌بدوڵا گویل له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا كه لەگه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا ئه‌نجامیداوه له‌سه‌ر پرسى ئه‌و زانكۆیه، داواى لێكردووه سه‌رۆك كۆمار كێشه‌ى ئه‌و زانكۆیه چاره‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زانكۆیه به‌رده‌وام بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنى پڕۆسه‌ى فێركردن و زانست له‌و وڵاته‌دا كه زانكۆكه‌ى پێناسراوه.
.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو دواى دهستوهردانهكهى عه‌بدوڵا گویل بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه له‌ڕێگه‌ى ئه‌ردۆگانه‌وه پێده‌چێت وه‌ڵامه‌كان ئه‌رێنى بن له‌به‌رژه‌وه‌ندى زانكۆكه‌دا.
.
زانكۆى ئهستهنبۆڵى شههیرى توركى ساڵى 2008 له‌ناوه‌ڕاستى شارى ئهستهنبۆڵى توركیادا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى توركیاوه دامه‌زراوه و ساڵانه زیاتر له نۆ هه‌زار خوێندكار تیایدا ده‌خوێنن.
.