کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌رپرسێكى كه‌مپى عه‌ین عیسا له ڕۆژئاواى كوردستان ڕایگه‌یاند، په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه بوه‌ته هۆى هه‌ڵهاتنى چه‌ندین خێزانى داعشى ناو كه‌مپه‌كه، ئهوانەشى کە ماونەتەوە چاوه‌ڕوانى توركیان ئازادیان بكات. , ڕۆژ حه‌سه‌ن، به‌رپرسى ئه‌منیى كه‌مپى عه‌ین عیسا به هاوار نیوزى ڕاگه‌یاندووه، به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى 13ى تشرینى یەکەمەوە كه له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه ئه‌نجامدرا، كۆنترۆڵى كه‌مپى عه‌ین عیسایان له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ش بوەهۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى خێزانه‌كانى داعش كه له گۆشه‌یه‌كى ئه‌و كه‌مپه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون هەڵبێن، ته‌نها تواندراوه نزیكه‌ى 60 بۆ 70 ژنیان دەستگیر بکرێنەوە. , ئەو بەرپرسە ئاماژەى بەوەشکردووە، كه‌مپى عه‌ین عیسا نزیكه‌ى 250 خێزانى داعشى له‌خۆگرتوه و سەرجەمیان له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دان توركیا ڕزگاریان بكات و بارودۆخى كه‌مپى ڕۆژ له دێرك و كه‌مپى هۆڵ له حه‌سه‌كه‌ش به‌هۆى په‌لاماره‌كانى توركیاوه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه نا ئارامه، خێزانه‌كانى داعش هه‌وڵده‌ده‌ن سود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرن كه سوپاى توركیا بۆى خوڵقاندوون. , ڕۆژ حەسەن باسى له‌وه‌شكردووه، په‌لاماره‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، خێزانه داعشه‌كانى ناو كه‌مپه‌كه‌ى یاخى كردووه و ڕوبه‌ڕوى هێزه ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه، توانیویانه پیلانى 635 خێزانى داعش بۆ هه‌ڵهاتن پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. https://youtu.be/xTqd7Bqv4UA , ,