گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى: لەگەڵ بوونى پەکەکە نیین لە هیچ شوێنێکى هەرێمى کوردستان

مەولود چاوش ئۆغلۆ: بە بارزانیمان وت کانى ئاشتى دژى کورد نییە بەڵکو دژى پەکەکە و یەپەگە-یە

2019.11.28 - 14:18
مەولود چاوش ئۆغلۆ: بە بارزانیمان وت کانى ئاشتى دژى کورد نییە بەڵکو دژى پەکەکە و یەپەگە-یە
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى تورکیا خۆشحاڵى خۆى بۆ سەردانەکەى مەسرور بارزانى دەربڕی، ڕایگەیاند، یەکپارچەیی خاکى عێراق گرنگە و پەکەکە و یەپەگەشی بە مەترسی بۆ سەر کورد زانى، لەبەرامبەریشدا سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، لەگەڵ بوونى پەکەکە نیین لە هیچ شوێنکى هەرێمى کوردستان. , لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا، مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند: "باسی ئۆپراسیۆنى کانى ئاشتییمان بۆ سەرۆکى حکومەتى هەرێم کردووە، پێمان وتوە ئەو ئۆپراسیۆنە دژى کورد نییە، بەڵکو دژى تیرۆرستانى پەکەکە و یەپەگەیە، ئێمە باسمان لەوە کردووە پەکەکە و یەپەگە دژى گەلى کوردیشن". , لە بەشێکى ترى وتەکانیدا، وەزیرى دەرەوەى تورکیا وتى، یەکپارچەیی خاکى عێراق و لێکنزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتنى نێوان هەرێم و بەغداد گرنگن. , لاى خۆشییەوە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو کۆنگرەیەدا ئەوەى خستەڕو: "جەختمان کردەوە پێویستە پەیوەندییەکان و ئاستى ئابورى نێوان هەرێم و تورکیا بەرەوپێشببەین". , سەرۆکوەزیرانى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، لەگەڵ عێراق لێکنزیکبوونەوە هەیە، ڕێککەوتنى نێوان بەغداد و هەولێریش بۆ ئارامى دۆخى ناوچەکە گرنگە و لە بەرژەوەندى گشت لایەکە. , لەبارەى بوونى پەکەکە لە شەنگال، مەسرور بارزانى وتى: "بەداخەوە کۆنتڕۆڵى شەنگال لەژێر دەستى ئێمەدا نییە و لەژێر دەستى عێراقە، بەڵام ئێمە لەگەڵ بوونى پەکەکە نیین لە شەنگال و لە هیچ ناوچەیەکى ترى هەرێم".       ,