گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران

هێزە ئەمنییەکانی ناسڕیە بە فیشەک و گازی فرمێسکڕێژ بەیانی باشیان لە خۆپیشاندەران کرد

2019.11.28 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ئەمنییەکانی ناسڕیە بە فیشەک و گازی فرمێسکڕێژ بەیانی باشیان لە خۆپیشاندەران کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هێزە ئەمنییەکانی ناسڕیە بە توندی ڕوبەڕوی خۆپیشاندانەکان بوونەتەوە، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان کوشتوە. , ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2019، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو مەیدانەی خۆپیشاندەرانی لێ نیشتەجی بوون لەناوەڕاستی ناسڕیە، بە گازی فرمێسکڕێژ و گولە ڕوبەڕویان بوونەتەوە و لەئەنجامدا بەهۆی‌ دەستڕێژی‌ گولەوە 13 خۆپیشاندەر کوژراون ‌و 22ی‌ دیکەش برینداربوون". , ئەوەش خراوەتەڕو، لە ئێستاشدا هەردوو پردی سەرەکی ناوەندی شارەکەش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، حکومەتیش کەمێک بەر لە ئێستا قەدەغەی هاتوچۆی لەو پارێزگایە ڕاگەیاندووە. , لەلایەکی‌ دیکەوە ئەمرۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە مەبەستی‌ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنی‌، سەپاندنی یاسا لە پارێزگاکانى عێراق‌، پاراستنی دامەزراوەکان ‌‌و بەرژەوەندیی گشتی ‌و تایبەتی ‌و پاراستنی هاوڵاتییان، شانەی قەیرانەکان بە سەرۆکایەتی پارێزگارەکان پێکدەهێندرێت لەژێر ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ژمارەیەک سەرکردەی سەربازیی ئەرکی پاراستنی سەرجەم دامەزراوە ئەمنی ‌و گشتییەکان دەگرنە ئەستۆ". , بەگوێرەى دواین ئامارى کوژرانى خۆپیشاندانەکانى عێراق، کە ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، 344 کەس لە تەواوى خۆپیشاندانەکانى عێراق لە سەرەتاى مانگى تشرینى یەکەمى 2019وە، تۆمار کراون. , , ,