گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تیکتۆک داوای لێبوردنی کرد لەسەر سڕینەوەى ڤیدیۆی کچێک لەبارەى موسڵمانانی چین

2019.11.28 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
تیکتۆک داوای لێبوردنی کرد لەسەر سڕینەوەى ڤیدیۆی کچێک لەبارەى موسڵمانانی چین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک داوای لێبوردنی کرد بەهۆی سڕینەوەى ڤیدیۆی بەکارهێنەرێک کە تێیدا ڕەخنەى گرتبوو لە مامەڵەى حکومەتی چین بەرانبەر موسوڵمانانی ئەو وڵاتە و ڕایگەیاند، "دوای یەک کاتژمێر لە سرینەوەی، ڤیدیۆکە دانراوەتەوە". . تیک تۆک کە کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی "بایت دانس" خاوەنداری دەکات لەلایەن بۆردی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاوە تۆمەتبارکراوە بە کۆنتڕۆڵکردنی زانیارییە کەسییەکان و سانسۆرکردنی ناوەڕۆکە سیاسییەکان. . ڤیدیۆکە کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار بینەری هەبووە، لەلایەن کچێکەوە بەناوی "فەیروزە عەزیز" بڵاوکراوەتەوە و تێیدا لەگەڵ بەکارهێنانی مقەسی بۆ چاککردنی برژانگی باس لە شێوازی مامەڵەى حکومەتى چین لەگەڵ موسڵمانانی ئیگۆر و بارودۆخی ژیانیان دەکات. . فەیروزە عەزیز لەسەر تویتەرەکەى نوسیویەتی، لەدوای بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆکە لەلایەن تیکتۆکەوە بۆ ماوەى مانگێک بلۆککراوە لە پۆستکردنی ڤیدۆ، ڕۆژی دواتریش وتی کە ڤیدیۆکەى لەسەر تیک تۆک سڕاوەتەوە. . ئیرک هان، بەرپرسی سەلامەتی تیکتۆک لە ئەمریکا وتی، "ڤیدیۆکە تەنها 50 خولەک ڕاگیراوە و داوای لێبوردن دەکەین بۆ ئەو هەڵەیە." . وتیشی، "بەهۆی هەڵەى چاودێریی مرۆییەوە ڤیدیۆکە سڕاوەتەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک لەدژی یاساکانمان نییە و نابێت بسڕێتەوە." . https://www.youtube.com/watch?v=zNaQAiwSCGA لە ڤیدیۆکەدا فەیروزە باس لە فێرکاری چاککردنی برژانگ دەکات بۆ خانمان و دەڵێت، لەگەڵ چاککردنی برژانگدا "بڕۆن سەرێک بدەن لە ئینتەرنێت و بگەڕێن بزانن موسوڵمانانی چین لە چ دۆخێکدان کە زیندانی دەکرێن و منداڵەکانیان دەڕفێنرێن و لاقە دەکرێن." . دەشڵێت، "زۆر لە موسوڵمانان دەکرێت ئاینی خۆیان بگۆڕن، شەراب بخۆنەوە و گۆشتی بەراز خۆن." . لە کۆتاییدا، فەیروزە دەڵێت، "ئەوە هۆڵۆکۆستێکی ترە بۆیە تکایە ئاگاداربن و هۆشیاریتان هەبێت."