گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى: ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت و سبەى تاڕادەیەک کەمتر دەبێتەوە

2019.11.28 - 10:56
کەشناسى: ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت و سبەى تاڕادەیەک کەمتر دەبێتەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەواى هەرێم سارد دەبێت و ئەمڕۆ بارانبارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە سبەى تاڕادەیەک باران کەمتر دەبارێت. , بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ى تشرینی دووەمى 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 8 بۆ 19 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە پارێزگاى هەولێر تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت لەزۆربەى ناوچەکانى هەرێم. , هەروەها بۆ سبەی هەینى، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن، پێشبینى کراوە لە کاتى بەیانیدا باران بارین بەردەوام بێت بەڵام دوا نیوەڕ تاڕادەیەک کەمتر دەبێتەوە. , پێشبینییەکانى کەشوهەوا: