گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا ئیدانەی هەڕەشەکردن لە میدیاکانی عێراق دەکات

2019.11.28 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئیدانەی هەڕەشەکردن لە میدیاکانی عێراق دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، هەڕەشەکردن لە ئازادی ڕاگەیاندن ڕەتدەکاتەوە، داوای کردنەوەی ئەو کەناڵانەش دەکات کە داخراون. , ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى ڕێگری و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق لەسەر کارکردنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد: "بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕێگری و لەمپەرانە دەکەین کە بۆ ئازادی کارکردنی میدیاکان دروست کراوە لە عێراق". , ئەوەش خراوەتەڕو: "بەتایبەت ئیدانەى ئەو ڕێگریانە دەکەین لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقەوە بۆ بەشێک لە میدیاکان دروست کراوە و نۆ کەناڵ ڕێگری لە کارکردنیان کراوە، هەڕەشە لە ژمارەیەک کەناڵی دیکەش کراوە کە ڕوبەڕوی هەمان چارەنوسی ئەوان دەبنەوە". , باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای دەستبەجی، کردنەوەی نوسینگەی ئەو کەناڵانەی کردووە کە بە بڕیاری ئەو دەستەیە و هێزە ئەمنییەکان داخراون. , هاوکات باڵیۆزخانەکە باسی لەوەشکردووە: "ئازادی ڕادەربڕین ئەو پایە گرنگەیە کە دەبێت لە هەموو کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا هەبێت، ڕیگریکردن لە ئازادکارکردنی میدیا لەگەڵ بنەمەکانی دیموکراسی یەک ناگرنەوە، دەبێت هەرچی زوە ئەو ڕێگریانە کۆتاییان بێت". , ئەوەش پاش ئەوە دێت، کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بارەگای ژمارەیەک کەناڵی ئاسمانی و ماڵپەری هەواڵی لە بەغداد داخران، بەشی عەرەبی ماڵپەری ناس-یش یەکێک بو لەو دەزگایانە کە دووچارى هەڕەشەى زۆر بۆتەوە، هەروەها دەستەی ڕاگەیاندنی عێراقیش مۆڵەتی کارکردنی لە نۆ کەناڵی هەواڵی وەرگرتەوە کە دوان لەو کەناڵانە کوردی بوون. , ,