کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەى زانیارییەکانى ڕێکخراوێکى بوارى مافى مرۆڤ، تەنها لە یەک هەفتەى خۆپیشاندانەکانى ئێران، 34 هاوڵاتى پارێزگاى کرماشان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە تەقەى ڕاستەوخۆى هێزە ئەمنییەکان شەهید کراون. , بەگوێرەى هەواڵێکى ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێرى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵات و ئێران، کە پشتى بە زانیارى چەند سەچاوەیەکى ئەمنى شاری کرماشان بەستوە ئەوەى ئاشکراکردووە: "لەماوەی خۆپیشاندانەکانی هەفتەى ڕابردووی پارێزگای کرماشان 34 کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیانلەدەستداوە، کە ناسنامەی 19 کەسیان بۆ هەنگاو ڕون بوەتەوە". , ئاماژە بەوەشکراوە، لەنێوان ڕۆژى شەممە تا پێنجشەممەى هەفتەى ڕابردوو، هەزار و 230 کەس لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سەرپێڵ زەهاو و ئیسلامئاوا دەستبەسەرکراون، زیاتر لە 600 کەسیش لە شارەکانی جوانڕۆ و کرماشان بریندار کراون. , ڕێکخراوەکەى بوارى مافى مرۆڤ ئەوەشى خستوەتەڕو، بەندینخانەکانى ئیتڵاعات و سوپا و تەنانەت بەندینخانەی دێزڵئاوا، پڕکراون لە خۆپیشاندەر، کە لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیراون و هەندێکیشیان بە برینداری و بەبێ ئەوەی چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت دەستبەسەر کراون. , ,