کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەبارەى ڕوداوى سوتاندنى قونسوڵخانەى ئێران لەلایەن خۆپیشادەرانى عێراقەوە، ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى ڕایگەیاندووە، "شەوى توڕەیی عێراقییەکان بەرامبەر دەستوەردانى ئێرانى لە عێراق". , نیویۆرک تایمزى ئەمریکى هەواڵێکى لەبارەى ڕوداوى سوتاندنى بارەگاى قونسوڵخانەى ئێران لە پارێزگاى نەجەف بڵاوکردووەتەوە، ناونیشانى هەواڵەکەش بریتییە لە "شەوى توڕەیی عێراقییەکان بەرامبەر دەستوەردانى ئێرانى لە عێراق". , ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، سوتاندنى ئەو بارەگایە لە نەجەف واتایەکى گەورەى هەیە لەبارەى سیستمى ئێرانى کە دەستوەردان لە عێراق دەکات، پێشبینیش دەکرێت ئێران میلیشیاکانى دژ بە خۆپیشاندەران بجوڵێنێت. , شەوى ڕابردوو لە ئەنجامدا توڕەیی خۆپیشاندەرانى پارێزگاى نەجەف گەیشتە ئەوەى، دەست ببەن بۆ سوتاندنى بارەگاى قونسولخانەى ئێران لەو شارە، بەوهۆیەشەوە ئێران داواى لە دێپلۆماتکارەکانى کرد ئەو شارە جێبهێڵن. , ,