گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گڕوتینى خۆپیشاندانەکان ساردنەبوەتەوە

وێڕاى زۆرى ژمارەى قوربانیان 34 ڕۆژە عێراقییەکان ڕەتى دەکەنەوە شەقامەکان چۆڵ بکەن

2019.11.27 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
وێڕاى زۆرى ژمارەى قوربانیان 34 ڕۆژە عێراقییەکان ڕەتى دەکەنەوە شەقامەکان چۆڵ بکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ماوەی 34 ڕۆژە، خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن، ئاڵۆزییەکان و پێکدادانى نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆرپیشاندەران لە بەغداد و نۆ پارێزگاکەى دیکەى عێراقیش کۆتاییان نەهاتوە. , میدیاکانى عێراق باس لەوە دەکەن، چەند ڕۆژێکە بەهۆی هەڵکشانی  ئاڵۆزییەکانەوە بەدەر لە بەغداد لە پارێزگاکانی بەسڕە، زیقار، سەماوە، دیوانیە، کەربەلا، نەجەف و بابل هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی چڕوپڕ بڵاوبوونەتەوە. , ئاماژە بەوەشکراوە، پاش بڵاوەبوونەوەى هێزە ئەمنییەکان لەو پارێزگایانە، دۆخی ئەمنی تاڕادەیەک جێگیربوەتەوە، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبی فرمێسکڕێژەوە نزیکەی 40 خۆپیشاندەر تەنها لە شەوى ڕابردوودا، توشی گرفتی تەندروستی بوون و لە ئاکامدا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان. , هەرچەندە خۆپیشاندان زۆربەى پارێزگاکانى خواروى عێراقى گرتوەتەوە، بەڵام چاوى کامێراکان زیاتر لەسەر گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى بەغدادى پایتەختە، گۆڕەپانى "حافز قازی" لەو شارە توندووتیژی زیاترى بەخۆیەوە بینیوە لەچاو "تەحریر و خەلانی". , لەبارەى خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ چوارشەممەى پارێزگاکانى خواروى عێراق، ئاژانسى ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا بڵاویکردووەتەوە، خۆپیشاندەران لە شارەکانى باشورى عێراق لەڕێى سوتاندنى تایەوە ڕێگاکانیان داخستوە و پێکدادانى نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بەردەوامە. , ئاژانسەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، مەبەستى داخستنى ڕێگاکان بەتایبەت ڕێگا ئابورییەکان، فشار دروستکرنە لەسەر حکومەت بۆ ئەوەى گەندەڵى لە وڵاتەکە لەڕیشەوە هەڵکێشرێت. , لەلایەکى ترەوە لە پارێزگاى نەجەف، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بارەگاى قونسوڵگەرى ئێران لەو شارە و سوتاندیان، ئێرانیش کشانەوەى دێپلۆماتکارەکانى لەو پارێزگایە ڕاگەیاند. ,   بەگوێرەی دواین ئاماریش لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق،  لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە لەسەرەتاى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە، 319 کەس کوژراون و نزیکەی 15 هەزار کەسیش برینداربوون، ڕاپۆرتە پزیشکییەکان کە لەلایەن میدیاکانى عێراقەوە بڵاوکرانەوە باسیان لەوەکردووە بەشێکى ئەو بریندارانە کەمئەندام بوون.   [video width="320" height="576" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/11/video-1574883124.mp4"][/video] , ,