کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ئاشكرایکرد، پێوه‌رى ئاوى ماڵان به‌هۆى "خراپى کوالیتییەکەیەوە شكستیهێناوه"، دەشڵێت، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بە فشاركردن باجى زیانى گرێبه‌سته‌كه‌یان بەسەر هاوڵاتییاندا بسه‌پێنێت. , دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى پەرله‌مانى كوردستان له پۆستێكیدا لە فەیسبووەکەى خۆى نوسیویەتى: "كه‌متر له 50%ى هاوڵاتییان پێوه‌رى ئاویان به‌ستوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بازرگانییه و له به‌رژه‌وه‌ندى دوو كۆمپانیادایە". , پەرلەمانتارەکەى فراکسۆنى گۆڕان ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه: "نزیكه‌ى نیوه‌ى ئه‌وانه‌ش پێشتر پێوه‌ره‌كه‌یان به‌ستوه لێیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌فته‌ى ڕابردوو كۆمپانیاكانى خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان (ختیب علمى، گرنگ، ئۆرانۆس) دواین ئاگاداركردنه‌وه‌یان داوه به حكومه‌ت و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و بنكه‌كانى كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى دوو كۆمپانیاى نزیك له وه‌زیرى پێشوى شاره‌وانى و به‌رپرسانى سلێمانى بوه". , "چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى سه‌باره‌ت به پێوه‌رى ئاوى ماڵان گه‌یشتوه‌ته ده‌ستمان، ئەوان دەڵێن هێشتا له دیراسه‌كردن و پێداچونه‌وه‌ى گرێبهستهكاندان و وه‌ڵامه‌كانى وه‌زاره‌ت شتى زۆر سه‌یر و سه‌رنج ڕاكێشى تێدایه"، دابان محەمەد واى وت. , وتیشی وەزارەتى شارەوانى لە وەڵامەکانى لەبارەى پێوەرەکەوە پێ وتون، "پێوه‌رى ئاوى ماڵان به‌هه‌ردوو دیودا هه‌وا ده‌خوێنێته‌وه و پێوه‌رى چینى به‌ستراوه و پاراستنى پێوه‌ره‌كه‌ش له‌گه‌رماى هاوین و سه‌رماى زستان ئه‌ركى هاوڵاتییانه". , دابان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كۆمپانیایه سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه له‌گه‌ڵیدا كردوویانه، "ئه‌وا حکومەتى هەرێم نزیكه‌ى 60 ملیار دینار به‌و كۆمپانیایانه ده‌دۆڕێنێت"، دەشڵێت، ئێستا حكومه‌ت ناچار كراوه فشار بخاته سه‌ر هاوڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه "شكست خواردووه" به‌رده‌وام بێت و هاوڵاتییان باجه‌كه‌ى بده‌ن. , له لێدوانێكى تایبه‌تیشدا بۆ ناس كورد لەسەر هەمان بابەت، دابان محه‌مه‌د وتى: "حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ستنى پێوه‌رى ئاوى ماڵان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكان سكاڵاى له‌سه‌ر نه‌كه‌ن و ناچار به بژاردنى زیانه‌كه‌ش نه‌بێت كه نزیكه‌ى 60 ملیار دینارە، ئەو ده‌یه‌وێت به‌فشار به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ئه‌و پرۆژه‌یه ساغبكاته‌وه".