کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواین پۆستى فەیسبووکى سەرۆکى ئەمریکا وێنەیەکى (ڕۆکى)یە، کارەکتەرى فیلمێکە باس لە یارى بۆکسینگ و ململانییە بۆ نازناوەکە دەکات. , دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وێنەیەکى لە فەیسبووکى خۆى پۆست کردووە، بە فۆتۆشۆپ سەرى خۆى خستوەتەر سەر لاشەى وێنەیەک، کە وێنەى کارەکتەرى سەرەکى نێو فیلمى (ڕۆکی)ییە، کە سیلڤێستەر ستۆنگ ناسراو بە ڕامبۆ ڕۆڵى ئەو کەسایەتییە دەبینێت. , فیلمى ڕۆکى لە ساڵى 1976 یەکەم بەشى بەرهەم هاتوە، دواتر هەمان ئەکتەر کە سیلڤێستەر ستۆنگە ڕۆڵى لە سەرجەم بەشى فیلمەکان بینیوە، ڕۆکى باڵبوا یاریزانێکى بۆکسینگە و ململانییە بۆ بەدەستهێنانى نازناوەکان دەکات، باس لە کۆڵنەدانى ڕۆکى دەکات و لەم چەند ساڵەى دواییشدا فیلمەکە بە ناوى کرید کە دوو بەشى بەرهەم هاتوە درێژە بە چیرۆکى ڕۆکى دەدات.