ناس کورد-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى تشرینى دووەمى 2019، له فه‌رمانێكیدا کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتوە، خۆبەڕێوەبەرى ڕۆژئاواى كوردستان بڕیاریدا، مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانى ئاسایشیى ناوخۆى ئیداره‌كه‌ى بەڕێژەیەک بەرزبکاتەوە، هۆکارەکەشى بۆ بوونى قەیرانى دارایی گەڕاندووەتەوە.
,
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن بێریڤان خالیدى، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى خۆسه‌رییه‌وه واژوو كراوه، ئاماژە بەوەکراوە: "بەهۆى هێرشە داگیرکارییەکانى تورکیاوە و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوری و بەرزبوونەوهى نرخ له بازاڕدا، وەک ئه‌ركێكى سه‌ره‌كیمان بۆ باشکردنى ژیانى كارمه‌ندانى ناوچه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى خۆبەڕێوەبەرى ڕۆژئاوا، ئه‌مڕۆ 27ى تشرینى دووەمى 2019، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانى ناوخۆ".
,
لەبارەى ڕێژەى بەرزکردنەوەى مووچەکانەوە، له نوسراوه‌كه هاتوه، لە 15%ه‌وه بۆ 35% مووچه‌ى سه‌رجه‌م مووچەخۆرانى سەر بە خۆبەڕێوەبەرییەکە بەرزدەکرێتەوە.
,
هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه ئه‌مڕۆ ده‌رچوه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و فه‌رمانه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێده‌كرێت، مووچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى ئه‌و بڕیاره دابەشدەکرێت.
,
ئەوەش پاش ئەوە دێت، پێشتر خۆەبڕێوەبەرى ڕۆژئاواى کوردستان به بڕیارێك، مووچه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى سوریاى دیموكرات (هەسەدە)ى به‌رزكرده‌وه.
,
,