کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دادگاى شارى وان بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ بادیه ئۆزجۆكشان، سه‌رۆكى شاره‌وانى دوورخراوه‌ى شارى وان له‌سه‌ر پشكى هه‌ده‌په ده‌ركرد، بڕیاره‌كه دواى ده‌ستگیركردنى سێ ژنى دیکەى سه‌رۆك شاره‌وانى دوورخراوه له‌سه‌ر پشكى هه‌مان حیزب هات. , له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا، له‌چوارچێوه‌ى لابردنى سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانى سه‌ر به پارتى گه‌لانى توركیا، بادیه ئۆزجۆكشان-ى لە پۆستەکەى لابرد و یه‌كێك له قه‌یومه‌كانى ئاكه‌په‌ى خسته جێگاكه‌ى. , پاش ئەو ڕوداوه‌ش، دادوه‌رى گشتى یاداشتێکى له دژى به‌رزكرده‌وه و به‌تۆمه‌تى جهێشتنى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركرد. , ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییە كوردە، دواى ئه‌وه دێت هه‌ر یه‌كه له گوڵستان ئۆنجۆ و نالان ئۆزئایدن و مه‌لكیه ئه‌سمازى ده‌ستگیركران، كه وەک سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌سه‌ر كار لابراوبوون. , چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، وه‌زیرى ناوخۆى توركیا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت 40 سه‌رۆك شاره‌وانى له‌سه‌ر كارلابراوى هه‌ده‌په ده‌ستگیربكرێن، له‌ئێستاشدا 19یان ده‌ستگیركراون. , ,