کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – ئەو بڕە نەوتەى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستانى ناردووە، بەشى تەواوى پێداویستى هەرێم نەکات، بەو هۆیەشەوە حکومەتى هەرێم وەزارەتى دارایی ڕاسپاردووە تاوتوێی دابینکردنى پارە بکات بۆ کڕینى نەوتى پێویست تا سەرجەم هاوڵاتییان لە وەرگرتنى نەوت بێبەش نەبن. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2019، کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزه و سامانه سروشتیه‌کان لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لیژنەکەیان بەدواداچونێکیان بۆ بابەتی دواکەوتنی دابەشکردنى نەوت کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، تا ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری خێزانه‌کانی کوردستان نه‌وتی سپییان وه‌رنه‌گرتووه. . ڕونیشیکردەوە "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ماڵێکی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرێت 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپیمان پێویسته، بەڵام حکومەتی عێراق تەنها 50 ملیۆن لیتری ناردووە لەو بڕەش تا ئێستا تەنها 15 ملیۆن لیتر نەوت نێردراوە لەکاتێکدا تەنها لە ناوچه شاخاویه‌کان 58 ملیۆن لیتریان پێویسته". . گەزنەیی وتیشی "حکومه‌تی عێراق 50 ملیۆن لیتر دابینده‌کات و ئەوەی دیکەی دەبێت حکومەتی هەریم خۆی دابینیبکات، کە 208 ملیۆن لیتر نەوتە بۆ دابینکردنی نه‌وت بۆ سه‌رجه‌م بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌کان داوامان کردووه حکومه‌ت پاره‌ی پێویست بۆ کڕینی نه‌وتی سپی دابین بکات". . ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردووه بۆ ئاماده‌کردنی پاره‌ی پێویست بۆ کڕینی نه‌وت، وه‌زیری دارایی‌ش ڕایگه‌یاندوە سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی بڕی پارەی پێویست. . لە ئێستادا بەو بڕە نەوتەى بەغدا ناردویەتى، دابەشکردنى نەوت لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا نەوت لە ناوەندى پارێزگاکان دابەشنەکراوە. . سەرکۆ گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت "لە ئێستادا وەزارەتی دارایی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی کە ئەو بڕە نەوتەی پێویستە بیکڕێت بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت". . ماوەى چەند ساڵێکە حکومەتى هەرێم دابینکردنى نەوتى سپى بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕاگرتووە، بەو هۆیەشەوە پارێزگاکان پشتدەبەستن بەو نەوتەى بەغدا ساڵانە دەینێرێت تا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشى بکەن.