گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئەردۆغان کاتی ڕاگەیاندنی حزبە نوێیەکەی ڕاگەیاند

2019.11.27 - 12:27
ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئەردۆغان کاتی ڕاگەیاندنی حزبە نوێیەکەی ڕاگەیاند
ناس کورد –   عەلی باباجان ئەو وادەیەی ئاشکراکرد کە حزبە نوێیەکەی تێدا ڕادەگەیەنێت و ژمارەیەک لە دامەزرێنەرانی پارتەکەشی ئاشکرا دەکات. . عەلی باباجان وەزیری پێشووی ئابوری تورکیا، کە مانگی تەموزی ئەمساڵ دەستی لە ئەندامێتی سەرکرایەتی پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە" کێشایەوە ڕایگەیاند، لەکۆتایی ئەمساڵدا لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی باڵای ئەکەپە و ژمارەیەک سیاسی دیکەی باڵا حزبەکەیان ڕادەگەیەنن. . وتیشى "کاتی ڕاگەیاندنی پارتە نوێکەمان بە بەوردی دیاریکردووە و لەکۆتایی ئەمساڵدا دەبێت، بەڵام هێشتا ناوەکەیمان هەڵنەبژاردووە، بەڵام پارتەکە جوڵانەوەیەکی گەورەی سەرەکی سیاسی دەبێت و  کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر تورکیا". . باباجان وتیشی "ئەم پارتەی ئێمە لە دەرەوە و ناوەی تورکیا پاڵپشتی و هاوکاری دەکرێت بۆ بەهێزتر بوونی، بەڵام بڕیاری کۆتایی خۆمان دەیدەین و خۆمان سیاسەتی پارتەکە دادەڕێژین". . ڕۆژی 8ی تەمموزی ئەمساڵ عەلی باباجانی تەمەن 52 ساڵ کە خۆی یەکێک بوە لە دامەزرینەرانی پارتی داد و گەشەپێدان بەفەرمی دەستی لەو پارتە کێشایەوە و باسی لەوەکرد کە پێویستیان بە "تێڕوانینێکی نوێ و قوڵتر هەیە بۆ سیاسەت". . باباجان یەکێکە لەو کەسانەی کە ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەبوە لە پێشخستنی کەرتی ئابوری تورکیا بەتایبەت ئەو کاتەی وەزیری ئابوری تورکیا بو تا ساڵی 2015 و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر جەماوەری ئەکەپە دروستبکەن. . پارتە نوێیەکەی ڕکابەری ئەردۆغان، جگە باباجان، عەبدوڵا گوڵ سەرۆکی پێشوتری تورکیا و ئەندامی هەمان پارتی تێدا دەبێت. . باباجان وتیشی "جگە لە عەبدوڵا گوڵ ئێمە قسەمان لەگەڵ سەعدڵا ئەرجین وەزیری پێشتری دادی تورکیا و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەکەپەش کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بکەن بە پارتەکەمانەوە".