گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە سێ یاریزانی بۆ شوێنگرەوەی سوارێز دیاریکردووە

2019.03.26 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەرشەلۆنە سێ یاریزانی بۆ شوێنگرەوەی سوارێز دیاریکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

تەمەنی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بەرەو هەڵکشان دەچێت و لە ئێستاوە بەرپرسانی یانەکە بیر لە شوێنگرەوەیەک دەکەنەوە بۆ جێگەی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە کە تەمەنی 32 ساڵە و بۆ ئەو مەبەستەش سێ یاریزانیان دیاریکردووە کە یەکێکیان بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

ئەمڕۆ (سێشەممە) رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، بڵاوی كردەوە "بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لە نزیکەوە چاودێری لۆکا یوڤیچ-ی تەمەن 21 ساڵ، هێرشبەری یانەی ئینتراخت فڕانکفۆرتی ئەڵمانی دەکەن، کە لە ئێستادا ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە پێشکەش دەکات و تەمەنێکی کەمیشی هەیە".

بەپێی هەواڵەکەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بژارەی دووەمی بەرشەلۆنە ئەنتۆن گریزمانی هێڕشبەری فەڕەنسی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، کە هێڕشبەرە فەڕەنسییەک تەمەنی 28 ساڵە و یانە کەتەلۆنییەکە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئامادەیە 120 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید.


ئەو ڕۆژنامەیەی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوەشی ئاشكرا کردووە، لە ئەگەری سەرنەکەوتن لە گواستنەوەی یەکێک لەو دوو یاریزانە، بەرشەلۆنە مارکۆس ڕاشفۆرد، ئەستێرەی لاوی یانەی ماچستەر یونایتدی ئینگلیزی کردووەتە ئامانج، بەو پێیەی هێڕشبەرە ئینگلیزییەکە یاریزانێکی خێرایە و تەمەنێکی کەمی هەیە و لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.