کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بە دانانى پێوەرى زیرەکى کارەبا و خستنەگەڕى سیستەمەکە، شێوازى دابەشکردنى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بەتەواوى گۆڕانى بەسەردا دێت و هەر بەکارهێنەرێک کارەباى زیاد بەکاربهێنێت بە بڕینى کارەبا سزا دەدرێت. . کارکردنى سیستەمەکە بەجۆرێکە، بۆ رێگریکردن لە زیاد بەکارهێنانى کارەبا لەلایەن هاوڵاتییانەوە جۆزەیەک لەناو ماڵەکان دادەنرێت و لەکاتی زۆر بەکارهێناندا هەڵدەستێتەوە. . سیستەکە بەشێوەى ئۆتۆماتێکى و بۆ ماوەى جیاواز کارەبا لەهەر بەکارهێنەرێک دەکوژێنێتەوە، کە زیاد لە ئاستى خۆى کارەبا بەکاربهێنێت، بەجۆرێک لە ئەگەرى زیاد بەکارهێنانى کارەبا بۆ ماوەى 45 چرکە، ماوەى 150 چرکە کارەبا لەو بەکارهێنەرە دەبڕدرێت. . هەروەها ئەگەر لەماوەى 30 خولەکدا چەند جارێک کارەبا زیادبەکاربهێنرێت و تێکڕاى ماوەى زیادبەکارهێنانى کارەبا بگاتە 45 چرکە، بۆ ماوەى 150 چرکە کارەباى بەکارهێنەر دەبڕدرێت. ئەگەر بەهۆى زیادبەکارهێنانى کارەباوە لە 30 خولەکدا پێنج جار لەسەریەک کارەبا ببڕێت، کارەباى بەکارهێنەر بۆ ماوەى 45 خولەک دەبڕدرێت