گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات

2019.11.27 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانى هەرێمى بڵاوکردەوە. . بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواودەبێت، لەکاتەکانى نیوەڕۆ ئەگەرى بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لەکاتەکانى ئێوارە و شەودا نمە باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت. . ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ ئاسمان و هەور و باراناوى دەبێت، ئاستى باران لەهەندێک ناوچە مامناوەند دەبێت.