گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەى حەوت مانگى ژمارەیەک فەرمانبەر خەرجکرا

2019.11.27 - 09:07
موچەى حەوت مانگى ژمارەیەک فەرمانبەر خەرجکرا
ناس کورد- وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیارى سەرۆکى حکومەت موچەى حەوت مانگى ژمارەیەک فەرمانبەرى گرێبەست خەرجکراوە. . سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى لە فەیسبوکى خۆى ئاماژەى بەوەکردووە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی حەوت مانگی ساڵی 2019 ی (380) فەرمانبەری گرێبەستی پەرەپێدان خەرج کرا. . هاوشێوەى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران، ماوەى چەند ساڵێکە موچەى فەرمانبەرانى گرێبەستیش دوادەکەوێت و حکومەت لەوادەى خۆیدا دابەشی ناکات. . لە ئێستاشدا فەرمانبەرانى گرێبەست داوادەکەن بەهەمیشەیی دابمەزرێنرێن و حکومەتى هەرێمیش لە 13ى ئەم مانگەدا لیژنەیەکى لەو بارەیەوە پێکهێنا. . هەروەها پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بۆ پڕۆژە بڕیارى بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و داواى لە حکومەت کردووە لەو بارەیەوە وەڵامیان بداتەوە.