کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ، وەزارەتی شوێنەوارناسی میسر هۆکاری مردنی توت ئامون فیرعەونی میسرییەکان ئاشکرادەکات. . وەزارەتەکە ئەمڕۆ بەفەرمی ئاشکرایکرد، چەند نهێنییەکی دیکەیان دۆزیوەتەوە لە لاشە مۆمیا کراوەکەی توت ئاموندا. . زاهی حواس زانای بواری شوێنەوارناسی بەناوبانگی میسری ڕایگەیاند، ژمارەیەک بەڵگەی نوێیان دەستکەوتووە لەکاتی لێکۆڵینەوەیاندا لەسەر لاشەی فیرعەوت توت ئانخ ئامون، لەگەڵ وەزارەتی شوێنەوارناسی میسر ئەو کاتەی کە لیکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە کردووە. . وتیشى "ماوەی 12 ساڵە خەریکی لێکۆڵینەوە و هەڵکۆڵین بوین لە پەرستگای تابوزیریس ماجنا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەسکەندەرییە، کۆمەڵێک بەڵگەی نوێمان دەربارەی هۆکاری مردنی فیرعەون ئامون و شوێنى ڕاستەقینەی ناشتنی شاژنە کیلۆپترا و چەند بابەتێکی نهێنی دیکەی ژیانی فیرعەونمان دەستکەوتووە".