گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزای قورس بەسەر بەرپرسانى ئێراندا دەسەپێنین

پۆمپیۆ: خۆپیشاندەرانى ئێران 20 هەزار نامە و وێنە و ڤیدیۆیان بۆ ناردوین

2019.11.26 - 21:33
پۆمپیۆ: خۆپیشاندەرانى ئێران 20 هەزار نامە و وێنە و ڤیدیۆیان بۆ ناردوین
ناس کورد –   وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی بۆ گەلی ئێران نارد و ڕایگەیاند، وڵاتەکەى دەنگیان دەبیستێت و بەردەوام دەبێت لە هاریكاریکردنیان و بەردەوامیش دەبن لە سەپاندنى سزا بەسەر بەرپرسانى ئێراندا. . ئێوارەی ئەمرۆ، سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2019، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتارێکی پێشکەشکرد و هێرشی توندی كردە سەر بەرپرسانی ئێران و ڕایگەیاند "حکومەتی ئێران بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە و توندوتیژانە وەڵامی خۆپیشاندەرانی داوەتەوە و پێشێلکارییەکانیان تۆمارکراون". . وتیشى "لەلایەن خۆپیشاندەرانى ئێرانەوە زیاتر لە 20 هەزار نامە و وێنە و ڤیدیۆمان بۆ نێردراوە کە پێشێلکاریی و توندوتیژییەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئێران نیشان دەدەن". . پۆمپیۆ باسى لەوەشکرد، بەرپرسانی ئێران لە جیاتى بە دەمەوە هاتنی داواكاری خۆپیشاندەران، بە شێوەیەكی خراپ وەڵامیان داونەتەوە "دڕەندەیی ئێران هەموو سنورەكانی تێپەڕاند، تەنانەت هێڵی ئینتەرنێتیشیان بڕی". . وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، بەردەوام دەبن لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بەرپرسە ئێرانیانەی كە ڕۆڵیان هەبووە لە توندوتیژی و سەركپكردنی خۆپیشاندەران. . دواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى ئێران بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى بەنزینەوە لەلایەن حکومەتەوە، ئەمریکا سزاى بەسەر وەزیرى پەیوەندییەکانى ئێراندا سەپاند، بەهۆى بڕینى هێڵى ئینتەرنێت لە هاوڵاتییانى ئێران.