کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – تورکیا تەحەدای ئەمریکای کرد و بە فڕۆکەى ئەمریکى سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی تاقیکردەوە، سیناتۆرێکیش دەڵێت تورکیا هێڵى سورى لەو بارەیەوە "تێپەڕاندووە". . ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2019، ئەلیکسەندەر میخیف، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی "ڕوس ئیبورون ئێکسپۆرت"ی ڕوسی ڕایگەیاند "حکومەتی تورکیا بەفەرمی پێی ڕاگەیاندوین کە سەرکەوتو بوون لە تاقیکردنەوەی سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی و داواشی لێکردوین کە پێداویستی زیاتری بۆ بنێرین". . ئەلیکسەرندەر میخیف، کە هاوکات بەرپرسی هەناردەی پێداویستی سەربازیيەکانی سەر بە حکومەتی ڕوسیایە ئاماژەی بەوەداوە "تورکیا ساڵی ڕابردو داوایکردبوو چوار بنکەی جێگیرکردنی موشەکەکانیان ڕادەست بکەین، کە کۆی نرخەکەی 2.5 ملیار دۆلار بووە، ئێستاش تورکیا داوای کردوە کە چوار بنکەی نوێیان بۆ بنێرین". . لاى خۆیەوە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند "ئێمە سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی بەرگری ئاسمانیمان بۆ جوانی نەکڕیوە، بەڵکو بۆ ئەوە دامانناوە کە بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەمانی پێ بکەین". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دووشهممه حكومهتی توركیا لهشاری ئهنقهره دهستیكرد به كارپێكردن و تاقیكردنهوهی سیستمی بهرگریی موشهكی ئێس-400ی ڕوسی و تورکیا سیستەمەکە ڕوسییەکەی به فڕۆكهی ئێف-16 دروستكراوی ئهمریكا تاقیکردەوە و بەوەش تەحەدای ئەمریکای کرد. . ئهوهش سهرهڕای ههڕهشهكانی واشنتۆن بۆ سهپاندنی سزا بهسهر توركیا لهحاڵهتی كارپێكردنی سیستمه بهرگرییه موشهكییهكه. . هەر ئەمڕۆش، کریستۆڤەر ڤان هۆلین سیناتۆرى ئەمریکا لە تویتێكدا ڕایگەیاند "پاش دوو هەفتە لە سەردانەكەی بۆ كۆشكی سپی، ئەردۆغان دەریخست كە ڕێز لە ترەمپ و ئەمریكا و ناتۆ ناگرێت، هێڵی سوری لە بارەی ئێس 400 تێپەراندووە". . ئەو سیناتۆرە داواشی لە دۆناڵد ترەمپ کردوە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت بەهۆی كڕینی ئەو سیستەمە موشەكییە لە ڕوسیا.