کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – تەقینەوەیەک لە سنورى سەرێکانى لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕوویدا و بەهۆیەوە 16 کوژران و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون. . ئێوارەى ئەمرۆ سێشەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەى تەل حەلفی سەر بە سەرێکانى ڕوویدا کە لە ژێر دەستى سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانیدایە. https://www.youtube.com/watch?v=jas0d8AZK38 بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، تەقینەوەکە لەڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و بەهۆی تەقینەوەکەوە 16 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. . تەقینەوەکە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنى و ژمارەیەک چەکدارى گروپە چەکدارەکانى کردووەتە ئامانج. https://www.youtube.com/watch?v=m1YugzIQHC8 لەدواى دەستبەسەرداگرتنى سەرێکانى و چەند ناوچەیەکى دیکە لەلایەن سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانییەوە، چەند تەقینەوەیەک لەو ناوچانە ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.