گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەخنە لە شێخ جەعفەر مستەفا دەگرێت

ڤیدیۆ..مەحمود سەنگاوى بۆ یەکەمجار لە ناس کوردەوە باسى ڕێگریلێکردنى دەکات لە چوونى بۆ هەولێر

2019.11.26 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   مەحمود سەنگاوى ڕایگەیاند، ڕوداوى ڕێگریلێکردنى لە چوونى بۆ هەولێر لەلایەن پارتى یەوە لە ئەیلولى ڕابردوودا " غەدرێکى گەورەبووە لە خۆى و یەکێتى"، تا ئێستاش نەچووەتەوە ئەو شارە. . مەحمود سەنگاوى لە بەرنامەى گۆشەى ناس کە شەوى پێنجشەممە بڵاودەکرێتەوە  وتى "تا ئێستا نەچوومەتەوە هەولێر، ئەوە غەدرێکى گەورەبوو لە من و یەکێتى، لە دەسەڵاتى یەکێتى، من ئەگەر بەرپرسیش نەبم لە یەکێتى، هاوڵاتییەکى ئەم وڵاتەم، بە چی یاسایەک هاوڵاتى ئەم وڵاتە ڕێگرى لێدەکرێت بچێتە پایتەختى وڵاتەکەى". . وتیشى "دەیان کادیرمان لە زینداندان تا ئێستا دادگایی نەکراون، من ئەو ڕەخنەیە لە کاک شێخ جەعفەر دەکەم، کادیرى عەسکەریمان هەیە سێ ساڵە لە زینداندایە، با بیدەنە مەحکەمە، مفەوزى ئاسایشمان هەیە لە زینداندایە لەبەرئەوەى کتێبى عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە".