کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- چەند سەرچاوەیەکى ئەمریکى بڵاویانکردەوە، بەهۆى بەزاندنى ئاسمانى واشنتۆن لەلایەن فڕۆکەیەکەوە، کۆشکى سپى و کۆنگرێس داخراون، فڕۆکە جەنگییەکانیش بە ئاسمانى شارەکەدا دەسوڕێنەوە. . بەپێی سەرچاوەکان، تیمى خزمەتگوزاریی نهێنى کۆشکى سپى ڕۆژنامەنوسانیان لە داخستنى کۆشى سپى ئاگادارکردووەتەوە، دواتریش کۆنگرێس داخرا. . ئاماژەیان بەوەشکردووە، دواى داخستنیان بۆ ماوەیەکى کەم، کۆشکى سپى و کۆنگرێس کراونەتەوە. . تا ئێستا کۆشکى سپى و کۆنگرێس بەفەرمى هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.