گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو لایەنانەى کردیانە سەرۆک وەزیران لەنیوەى ڕێگا بەجێیان هێشت

بەشیر حەداد: تەنها فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتگیری له حکومەتەکەی عەبدولمەهدى دەکەن

2019.11.26 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد: تەنها فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتگیری له حکومەتەکەی عەبدولمەهدى دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەشیر حەداد ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی عادل عەبدولمەھدیان کردە سەرۆک وەزیران لە نیوەی رێگا بە جێیان ھێشت، لە ئیستادا تەنها فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتیوانى مانەوەى دەکەن. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، ئەمڕۆ بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە سیمینارێکدا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە ڕایگەیاندووە "خۆپیشاندانەکان سەرەتا زۆر خۆڕسك و جەماوەری بوون و دەرەنجامی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی ژیان و نەبوونی ھەلی کار بوون، بەڵام دواتر ھەندێک لايەنى سیاسی عێراق سواری شەپۆلەکە بوون و داواكاریی خۆيان له بابەتی ھەمواری دەستور و گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراقی خزانده ناو داواكارييەكان." . وتیشى "داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق شتێکی رەوایە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ داواکارییەکانیانن، لە ھەمانکاتیشدا پشتگیریی بڕیارەکانی حکومەت دەکەن کە بۆ چاکسازی دەریکردوون". . بەشیر حەداد باسى لەوەکرد، ئەو لایەنانەی کە عادل عەبدولمەھدیان کردە سەرۆک وەزیران لە نیوەی رێگا بە جێیان ھێشت و تەنیا فراکسیۆنە کوردستانییەکانن کە پشتگیریی له حکومەتەکەی دەکەن. . جەختیشیکردەوە "دەبێت کورد خۆی ئامادە بکات بۆ ھەموو ئەگەرەکان و پلانیشی ھەبێت بۆ داھاتوو، پەله بكات له پرۆسەی چاكسازی و پتەوكردنى يەكڕيزى نێو ماڵى كورد". . بەوتەى بەشیر حەداد، کەموکورتییەکانی حکومەتی ئێستای عێراق ھەمووی لە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی ئێستا نییە و ئەنجامی 16 ساڵ حکومڕانی خراپی کابینەکانی رابردوو بووە، "دەبێت سەرۆک وەزیرانی ئێستا ھەوڵ بدات ئەو کەموكوڕیانە نەھێڵێت و ئەوەش تەنیا بەخۆی ناکرێت و دەبێت ھەموو لایەنەکان پشتگیری بکەن، چونکە عادل عەبدولمەھدی نە کورسییەکی لە پەرلەمان ھەیە و نە پارتێکی سیاسیش تاوەکو بەرگری لێ بکات". . لەبارەى هەموارى دەستورەوە، بەشیر حەداد ئەوەى خستەڕوو، ئەگەر ھەموارکردنەوەی دەستوری عێراق بۆ چاککردنی دەستور و پێدانی مافی زیاتر بێت بە پێکھاتەکان و ئازادییەکان فراوانتر بکات، کورد پشتگیری دەکات، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت بەھیچ شێوەیەک لەگەڵیدا نابن.