گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە خۆپیشاندانەکان لە عێراق دەستى پێکردەوە [وێنە]

2019.11.26 - 09:32
لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە خۆپیشاندانەکان لە عێراق دەستى پێکردەوە [وێنە]
ناس کورد- لەگەڵ دەستپێکی ڕۆژدا خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی عێراق لە بەسڕە و شارى بەغدا دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران لە بەسڕە چەند ڕێگایەکیان داخست. . بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە)وە، هاووڵاتیانی بەسڕە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و ئاگریان لەسەر شەقامەکان کردەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا پێنج کەس دەستگیرکراوون. . هاوکات بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، خۆپیشاندەران ئاگریان لەسەر شەقامەکان کردووەتەوە و چەند ڕێگایەکەی شارەکەیان داخستووە. .