گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی 2019 پەسەندكراوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

2019.03.26 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن لەئەگەری نەناردنی نەوتی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیا سۆمۆ و رادەستنەكردنی نەوت بە بەغدا مەترسی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەیە و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە هەبێت.

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی "مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی 2019 پەسەندكراوە و دەنگۆی بڕینی راست نییە".

بەوتەی حەداد هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان ناكرێت.

لێدوانەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ (دووشەممە) بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی بڵاوكردنەوەی نووسینێكدا ئاماژەی بەوە كرد ماوەی سێ مانگە حكومەتی عێراق مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بێ ئەوەی لە بەرانبەردا هەرێم یەك تەنەكە‌ نەوتی ڕادەستی سۆمۆ كردبێت، لە كاتێكدا لە بودجەی 2019دا هاتووە كە هەرێم دەبێت ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بكات بەڵام هەرێم نیازی پابەندبوونی نیە".

بڵێسە جەبار فەرمان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ڕۆژانە لەناو پەرلەمان و لە لیژنەی پەیوەندیدار ڕوبەڕوی ڕەخنەی توندی نوێنەرانی پارێزگاكانی تر دەبنەوە و ئەگەری كاردانەوە بەرامبەر بە هەرێم هەیە، كە دووبارە راگرتنی مووچەش بەدوای خۆیدا بێنێت.