گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دوو ڕوداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا

2019.11.26 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
لە دوو ڕوداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە دوو ڕوداوی هاتووچۆدا لە سنوری کۆیە و دهۆک دوو هاووڵاتی گیانیانلەدەستدا، کە یەکێکیان بەهۆی شێلانەوە بوو، ئەوی دیکەش وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێک بوو. . لە ڕاگەیەندراوێکدا ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند، لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی دهۆک– سێمێل، لەنزیک ترافیکی مسێریک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆلا، کەسێکی شێلاوە. . ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕوداوەکەوە هاووڵاتییەکە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە. . هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە، شەوی ڕابردوو، لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لە دوو سایدی فیدڕاڵی کۆیە، ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا. .