گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ بە هۆکار دەزاندرێت

وەزیری دەریاوانیی سوپای ئەمریکا لە کارەکەی دوورخرایەوە

2019.11.25 - 22:23
وەزیری دەریاوانیی سوپای ئەمریکا لە کارەکەی دوورخرایەوە
ناس کورد- وەزیری بەرگریی ئەمریکا وەزیری دەریاوانیی سوپای وڵاتەکەى لە کارەکەی دوورخستەوە، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە "مامەڵەى ناتەندروستى لەگەڵ دۆسییەی ئەفسەرێکی سوپای ئەو وڵاتە ئەنجامداوە". , ئەمڕۆ دووشەممە 25ى تشرینی دووەمی 2019، بە فەرمانی مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕیچارد سبنسر، وەزیری دەریاوانیی سوپای ئەمریکا، لە کارەکەی دوورخرایەوە، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە مامەڵەیەکەى ناتەندروستی لەگەڵ کەیسی ئەدوارد گالاگەر، ئەفسەر لە هێزی دەستەبژێری سوپای ئەمریکا ئەنجامداوە. , ئەدوارد گالاگەر، ئەفسەرێکی هێزی دەستەبژێری سوپای ئەمریکا بوە، لە ساڵی 2017 لەگەڵ سوپای وڵاتەکەی بەشداری لە شەڕەکانی دژى داعش کردووە لە عێراق، هەر لەو ساڵەشدا تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی دیلێکی داعش و چەند هاوڵاتییەکی سڤیل، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بێبەری کراوە. , گاڵاگەر، لەئێستادا بەوە تۆمەتبارکراوە کە وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە تێدا دەردەکەوێت لە پاڵ تەرمی چەکدارێکی داعشدا گرتویەتی، ئەوەش هەڵاى بەدوای خۆیدا هێناوە و بۆتە هۆکاری دروستبوونی ئاڵۆزیی لەنێوان ترەمپ و سەرکردە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا. , بەهۆی گرتنی ئەو وێنەیەوە سەرکردە سەربازییەکان سوپای ئەمریکا داوایانکردووە، گاڵاگەر ڕوبەڕوی  لێپرسینەوە بکرێتەوە، بەگوێرەی یاساکانی سوپای ئەمریکاش لێپرسینەوەکە دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی گاڵاگەر لە ڕیزی هێزەکانی دەستەبژێری سوپای ئەمریکا، میدیاکانى ئەمریکاش دەڵێن، ئەوە بەدڵی ترەمپ نییە و ڕێگریی لەو ڕێکارە دەکات. , ,